1فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
2«ئەی کوڕی مرۆڤ، بە سەرۆکی سور بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
3ئایا تۆ لە دانیال داناتری؟
4بە دانایی و تێگەیشتنت سامانت بۆ خۆت دەست کەوت،
5بەهۆی شارەزایی زۆرت لە بازرگانی
6«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
7هەر لەبەر ئەوەش من بێگانە دەهێنمە سەرت،
8لەناو جەرگەی دەریاکان
9ئایا لەبەردەم بکوژەکانت
10بە مردنی خەتەنەنەکراوان دەمریت،
11فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
12«ئەی کوڕی مرۆڤ، بۆ پاشای سور بلاوێنەوە و پێی بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
13لە عەدەنی بەهەشتی خودا بوویت،
14تۆ کەڕوبی دەستنیشانکراو بوویت بۆ پاسەوانی،
15تۆ لە کردەوەکانت تەواو بوویت،
16بەهۆی فراوانبوونی بازرگانییەکەت،
17لەبەر جوانییەکەت لەخۆبایی بوویت،
18لەبەر زۆری تاوانەکانت و ناپاکیت لە بازرگانییەکەت
19هەموو ئەوانەی لەنێو گەلان تۆیان ناسی
20فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
21«ئەی کوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت لە سەیدا بکە و پێشبینی لەسەر بکە،
22بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
23دەرد دەنێرمە سەری و
24«”لەمەودوا ئەو گەلانەی کە لە دەوروبەری بنەماڵەی ئیسرائیلن، ئەوانەی سووکایەتییان پێ دەکەن بۆیان نابنە چقڵی چەقیو و دڕکی بە ئازار. ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانی باڵادەستم.
25«”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل کۆدەکەمەوە، لەنێو ئەو گەلانەی کە بۆ ناویان پەرتەوازە بوون، لەبەرچاوی نەتەوەکان پیرۆزی خۆم لەنێویاندا دەردەخەم. ئیتر لە خاکەکەی خۆیاندا نیشتەجێ دەبن، ئەوەی دام بە یاقوبی بەندەی خۆم.