1لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات.
2ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
3چیت پێدەدرێت، چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
4سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان، لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
5قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم+ 120:5 مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.، کە لە خێوەتەکانی قێدار+ 120:5 قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی. نیشتەجێم.
6نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
7من ئاشتیخوازم، بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.