زەبوورەکان 126:1-6 CKBSS2020 - Bible AI

1کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە، وامان لێهات وەک خەون ببینین.

2ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین و زمانمان پڕ هەلهەلە بوو، ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان: «یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!»

3یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد، شادمان بووین.

4ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە، وەک جۆگەکانی نەقەب+ 126:4 دەکەوێتە خوارووی فەلەستین، بۆیە لە زمانی عیبری بە واتای باشووریش دێت.‏.

5ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن، بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن.

6ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و تۆو بۆ چاندن بار دەکات، بە هەلهەلەوە دێتەوە و بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.

e>