زەبوورەکان 129:1-8 CKBSS2020 - Bible AI

1«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!» با ئێستا ئیسرائیل بڵێت:

2«لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم! بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون.

3جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد و هێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.»

4بەڵام یەزدان ڕاستودروستە، پەتی بەدکارانی پچڕاند.

5با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنە ڕیسوا بن و ببەزن.

6با بە دەردی گیای سەربان بچن، پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت،

7ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات و نە باوەشی گیشەکەر+ 129:7 ئەو کەسەیە کە لەدوای دروێنەکەران گوڵە گەنمەکان بە باوەش کۆدەکاتەوە.‏.

8با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن: «بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت! بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»

e>