زەبوورەکان 2:1-12 CKBSS2020 - Bible AI

1بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن و گەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟

2پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن، سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوە لە دژی یەزدان و مەسیحەکەی+ 2:2 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ‏\+tl* یان \+tl مەشیح‏\+tl*، واتا هەڵبژێردراو بە دەستی پێغەمبەر و بە چەورکردن بە ڕۆن بۆ پاشایەتی، بڕوانە دەرچوون 30‏:22‏-31‏ و یەکەم ساموئێل 9‏:16؛ 10‏:1.‏‏ و دەڵێن:

3«با کۆتەکانیان بشکێنین و زنجیرەکانیان لە خۆمان بکەینەوە.»

4ئەوەی لە ئاسمان دانیشتووە پێدەکەنێت، پەروەردگار گاڵتەیان پێ دەکات.

5ئینجا بە تووڕەیی خۆی قسەیان بۆ دەکات، بە هەڵچوونی خۆی دەیانتۆقێنێت:

6«من پاشای خۆمم لەسەر سییۆن+ 2:6 سییۆن یان زایۆن، چیاکە لە ئۆرشەلیم، وەک نازناو بۆ ئۆرشەلیم بەکاردێت.‏ داناوە، لەسەر کێوی پیرۆزی خۆم.»

7من فەرمانی یەزدانتان پێ ڕادەگەیەنم: پێی فەرمووم: «تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.

8داوام لێ بکە، نەتەوەکان دەکەم بە میراتت، ئەوپەڕی زەوی دەکەم بە موڵکی تۆ.

9بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»

10بۆیە، ئەی پاشایان، وریابن، سەرۆکەکانی زەوی، ئاگاداربن.

11بە ترسەوە یەزدان بپەرستن، بە لەرزەوە دڵخۆش بن.

12کوڕەکە ماچ+ 2:12 ماچکردنی پێی کوڕی پاشا وەک ملکەچبوونی.‏ بکەن، نەوەک تووڕە ببێت و لە ڕێگای خۆتان بفەوتێن، چونکە تووڕەیی ئەو زوو دێتە جۆش. خۆزگە دەخوازرێ بە هەموو ئەوانەی پەنا دەبەنە بەر ئەو.

>