1دڵم بە قسەی باش دەجۆشێت،
2تۆ جوانترینی لەناو ئادەمیزاد و
3ئەی توانادار، شمشێرەکەت بەلای ڕانتەوە بکە،
4بە شکۆمەندی خۆت سەرکەوتووانە سواربە،
5با تیرە تیژەکانت دڵی دوژمنانی پاشا کون بکەن،
6ئەی خودایە، تەختی تۆ بۆ هەتاهەتاییە،
7تۆ حەزت لە ڕاستودروستییە و ڕقت لە خراپەیە،
8جلوبەرگت هەمووی بە بۆنی موڕ و ئەلوا+ 45:8 ڕووەکێکی دڕکاوییە وەک سەباڕ، شلەیەکی تێدایە بۆ پێست باشە.* و کاسیا+ 45:8 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.* بۆندار بووە،
9لەناو ژنە خانەدانەکانت شازادە هەن،
10ئەی کچ، گوێ بگرە، لەبەرچاوتی بگرە و گوێ شل بکە،
11پاشا تامەزرۆی جوانی تۆیە،
12دانیشتووانی شاری سور+ 45:12 مەبەست لە دانیشتووانی شاری سورە، کە شارێکی فینیقی زۆر بەناوبانگ و زۆر کۆنە.* بە دیارییەوە دێن،
13کچی پاشا لە ماڵی خۆی بە تەواوی شکۆدارە،
14بە کراسێکی نەخشێنراوەوە بۆ لای پاشا دەیبەن،
15بە شادی و خۆشییەوە دەیانهێنن،
16کوڕەکانت جێی باوکانیان دەگرنەوە،