زەبوورەکان 46:1-11 CKBSS2020 - Bible AI

1خودا پەناگا و هێزمانە، لە تەنگانەدا زۆر بەهاناوە دێت.

2بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت، ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،

3ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات، چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن.+ 46:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی \+tl سەلاە‏\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

4ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا+ 46:4 ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40‏‏.‏ شاد دەکات، ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.

5خودا لە ناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت، لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.

6نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون، خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.

7یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە.

8وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن، ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.

9جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان، کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات، گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.

10«هێوربنەوە، بزانن کە من خودام، لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە، لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»+ 46:10 خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.‏

11یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە، خودای یاقوب پەناگامانە.

e>