1لە یەهودا خودا ناسراوە، لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!
2کەپری لە شالیمە+ 76:2 واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).، هەواری لە سییۆنە.
3لەوێ تیرە گڕدارەکان و قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.+ 76:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
4تۆ ڕەوشەنی، لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.
5قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو، دوایین خەوی خۆیان نوستن، هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.
6ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ، ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!
7تۆ خۆت بەسامیت! لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟
8لە ئاسمان حوکمت بیسترا، زەوی ترسا و کپ بوو،
9بە هەستانی خودا بۆ دادوەری، بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.
10بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات، خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.
11نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن. ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان، دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.
12ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت، سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.