زەبوورەکان 8:1-9 CKBSS2020 - Bible AI

1ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە! تۆ شکۆمەندی خۆتت خستووەتە سەرووی ئاسمان.

2بە ستایشی منداڵان و شیرەخۆران هێزت بۆ خۆت دامەزراندووە لە دژی ناحەزەکانت، هەتا دوژمنە تۆڵەسێنەرەکانی پێ دەمکوت بکەیتەوە.

3کاتێک تەماشای ئاسمانت دەکەم، کە پەنجەکانی تۆ دروستی کردووە، مانگ و ئەستێرەکان، کە تۆ لەوێ داتناون،

4مرۆڤ چییە تاکو بیری لێ بکەیتەوە؟ کوڕی مرۆڤ چییە تاکو بایەخی پێبدەیت؟

5کەمێک لە فریشتەکانت+ 8:5 عیبری: خوداکان، بە واتای بوونەوەرە ئاسمانییەکان.‏ بە کەمتر دانا و تاجی شکۆ و ڕێزت خستە سەری.

6دەسەڵاتت داوەتێ بەسەر هەموو دەستکردی خۆتدا، تۆ هەموو شتێکت خستووەتە ژێر پێی ئەو:

7هەموو مەڕ و مانگاکان، هەروەها ئاژەڵی کێوی،

8باڵندەی ئاسمان و ماسی دەریا و هەرچی لەناو دەریادا دەژی.

9ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، ناوت لە سەراپای زەویدا چەند شکۆدارە!