1ئەی یەزدان، بە هەموو دڵەوە ستایشت دەکەم،
2بە تۆوە شاد و دڵخۆش دەبم،
3کاتێک دوژمنەکانم بەرەو پاش هەڵدێن،
4چونکە دادپەروەرانە دادوەریت بۆ کردووم،
5تۆ نەتەوەکانت سەرزەنشت کردووە و بەدکارانت لەناوبردووە،
6دوژمنانت تووشی لەناوچوونی بێ کۆتایی کردووە،
7بەڵام یەزدان هەتاهەتایە دادەنیشێت،
8بە ڕاستودروستی دادوەری جیهان دەکات،
9یەزدان پەناگای زۆرلێکراوانە،
10ئەوانەی بە ناوی تۆ ئاشنان+ 9:10 بە واتای ناسینی خودا و کەسایەتییەکەی.* پشتت پێ دەبەستن،
11گۆرانی ستایش بڵێن بۆ یەزدان کە لە سییۆن+ 9:11 ناوێکی ئەدەبییە بۆ شاری ئۆرشەلیم.* نیشتەجێیە،
12چونکە ئەوەی تۆڵەی خوێن دەکاتەوە یادی دەکرێتەوە،
13ئەی یەزدان، ببینە چ ئازارێک بەدەست دوژمنەکانمەوە دەکێشم!
14تاکو لەبەردەم دەروازەکانی سییۆنی کچ+ 9:14 مەبەست لە شاری سییۆنە، ئۆرشەلیم.* بە ستایشی تۆوە بدوێم،
15نەتەوەکان کەوتوونەتە ئەو چاڵەی کە خۆیان هەڵیانکەندبوو،
16یەزدان بە دادپەروەری ناسراوە،
17بەدکاران بەرەو جیهانی مردووان دەڕۆن،
18بەڵام نەداران هەتاسەر لەبیر ناکرێن،
19ئەی یەزدان ڕاپەڕە، مەهێڵە مرۆڤ سەربکەوێت،