سەرژمێری 2:1-33 CKBSS2020 - Bible AI

1هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:

2«با نەوەی ئیسرائیل، هەریەکە لەژێر بەیداخەکەی خۆی، بە لافیتەکانی بنەماڵەکانیانەوە چادر هەڵبدەن، ڕووەو چادری چاوپێکەوتن و دەوروبەری.»

3لەلای ڕۆژهەڵات،

4ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش حەفتا و چوار هەزار و شەش سەد کەسە.

5پاشان هۆزی یەساخار لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی یەساخاریش نەتەنێلی کوڕی چوعەر.

6ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و چوار هەزار و چوار سەد کەسە.

7پاشان هۆزی زەبولون دێت، سەرۆکی نەوەی زەبولونیش ئەلیابی کوڕی حێلۆنە.

8ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و حەوت هەزار و چوار سەد کەسە.

9هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای یەهودا، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و هەشتا و شەش هەزار و چوار سەد کەسن، یەکەمن لە بەڕێکەوتندا.

10لەلای باشوور،

11ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و شەش هەزار و پێنج سەد کەسە.

12پاشان هۆزی شیمۆن لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی شیمۆنیش شەلومیێلی کوڕی چووریشەدایە.

13ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی پەنجا و نۆ هەزار و سێ سەد کەسە.

14پاشان هۆزی گاد دێت، سەرۆکی نەوەی گادیش ئەلیاسافی کوڕی دەعوئێلە.

15ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و پێنج هەزار و شەش سەد و پەنجا کەسە.

16هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای ڕەئوبێن، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و پەنجا و یەک هەزار و چوار سەد و پەنجا کەسن، دووەمن لە بەڕێکەوتندا.

17ئینجا چادری چاوپێکەوتن، ئۆردوگای لێڤییەکان لەناوەندی ئۆردوگاکان بەڕێ دەکەوێت، چۆن چادر هەڵدەدەن بە هەمان شێوە بەڕێ دەکەون، هەریەکە و لە شوێنی خۆی لەژێر بەیداخەکەی.

18لەلای ڕۆژئاوا،

19ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی چل هەزار و پێنج سەد کەسە.

20پاشان هۆزی مەنەشە لەتەنیشتیانەوە دێت، سەرۆکی نەوەی مەنەشەش گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە.

21ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانی سی و دوو هەزار و دوو سەد کەسە.

22پاشان هۆزی بنیامین دێت، سەرۆک بۆ نەوەی بنیامینیش ئەبیدانی کوڕی گدعۆنییە.

23ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش سی و پێنج هەزار و چوار سەد کەسە.

24هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای ئەفرایم، بەگوێرەی لەشکرەکانیان سەد و هەشت هەزار و سەد کەسن، سێیەمن لە بەڕێکەوتندا.

25لەلای باکوور،

26ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش شەست و دوو هەزار و حەوت سەد کەسە.

27پاشان هۆزی ئاشێر دێت، لەتەنیشتیانەوە چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ئاشێریش پەگعیێلی کوڕی عۆخرانە.

28ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش چل و یەک هەزار و پێنج سەد کەسە.

29پاشان هۆزی نەفتالیش دێت، سەرۆکی نەوەی نەفتالیش ئەحیڕەعی کوڕی عێینانە.

30ژمارەی سەربازە تۆمارکراوەکانیش پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەسە.

31هەموو پیاوانی دانراویش لە ئۆردوگای دان سەد و پەنجا و حەوت هەزار و شەش سەد کەسن، لەژێر بەیداخەکانیان لە کۆتاییدا بەڕێ دەکەون.

32ئەوانە تۆمارکراوەکانی نەوەی ئیسرائیلن بەگوێرەی بنەماڵەکانیان. هەموو تۆمارکراوان لە ئۆردوگاکان بە لەشکرەکانیانەوە شەش سەد و سێ هەزار و پێنج سەد و پەنجا کەسن.

33بەڵام لێڤییەکان لەنێوان نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، هەروەک یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.

© 2020 Biblica, Inc. Used with permission. All rights reserved worldwide.
/div>