1کاتێک بەلعام بینی لەبەرچاوی یەزدان پەسەندە کە ئیسرائیل بەرەکەتدار بکات، وەک جاری یەکەم و دووەم بەڕێ نەکەوت بۆ جادووگەری، بەڵکو ڕووی لە چۆڵەوانی کرد.
2کاتێک بەلعام چاوی هەڵبڕی نەوەی ئیسرائیلی بینی هۆز لەتەنیشت هۆز چادریان هەڵداوە، ڕۆحی خوداش هاتە سەری،
3ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
4پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە،
5«ئەی یاقوب، چادرەکانت چەند جوانن،
6«وەک ئەو دۆڵانەی درێژ بوونەتەوە،
7گۆزەکانی ئاویان لێ دەڕژێت و
8«خودا لە میسر دەریهێنان،
9خۆیان وەک شێر ماتداوە و ڕاکشاون،
10ئینجا تووڕەیی بالاق بەسەر بەلعامەوە گڕی گرت، چەپڵەی لێدا و بە بەلعامی گوت: «بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنەکانم بانگم کردوویت، کەچی تۆ سێ جار داوای بەرەکەتت بۆ کردن،
11ئێستاش بگەڕێوە شوێنی خۆت، گوتم پاداشتێکی گەورەت دەکەم، بەڵام یەزدان ڕێگری لێ کردیت کە پاداشتەکەت وەربگریت.»
12بەلعامیش بە بالاقی گوت: «ئەی من بە نێردراوەکانتم نەگوت کە بۆ لای منت ناردبوون،
13”ئەگەر بالاق بە پڕی خانووەکەی زێڕ و زیوم پێبدات ناتوانم لە فەرمانی یەزدان دەربچم، بۆ ئەوەی لە خۆمەوە چاکەیەک یان خراپەیەک بکەم، ئەوەی یەزدان بیڵێت ئەوە دەڵێم؟“
14ئێستاش وا من بۆ لای گەلەکەم بەڕێ دەکەوم، بەڵام وەرە با پێت بڵێم کە ئەم گەلە لە دوارۆژدا چی لە گەلەکەت دەکات.»
15ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
16پەیامی ئەوەی گوێی لە وشەکانی خودایە،
17«دەیبینم، بەڵام ئێستا نا،
18ئەدۆم داگیر دەکرێت،
19ئەوەی لە یاقوبەوەیە دەسەڵاتدار دەبێت،
20ئینجا بەلعام عەمالێقی بینی و پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
21ئینجا قێنییەکانی بینی و پەیامەکەی پێ ڕاگەیاندن و گوتی:
22بەڵام ئەی قێنییەکان، ئێوە وێران دەبن،
23ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:
24لەلای کەنارەکانی کیتیمەوە+ 24:24 قوبرس و کەنارەکانی ڕۆژئاوای.* کەشتییەکان دێن و