1یەزدان موسای بانگکرد و لە چادری چاوپێکەوتن قسەی لەگەڵ کرد و فەرمووی:
2«لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک یەکێک لە ئێوە قوربانییەکی لە ئاژەڵ بۆ یەزدان پێشکەش کرد، لە گاگەل و لە مێگەل قوربانییەکانتان پێشکەش بکەن.
3«”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی سووتاندن+ 1:3 قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی (بڕوانە بەشی 3) بەردەوام پێشکەش دەکران، هەموو ڕۆژێک، دووپاتکردنەوە و یادکردنەوەی ئامادەبوونی یەزدان بوو لەگەڵ گەلەکەی. بەڵام تایبەتمەندێتی قوربانی سووتاندن لەوەدا بوو، کە هەموو قوربانییەکە پێشکەش بە یەزدان دەکرا.* لە گاگەل بێت، ئەوا نێری ساغ پێشکەش دەکات و دەیهێنێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بۆ ئەوەی مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،
4دەستی لەسەر سەری قوربانی سووتاندنەکە دادەنێت و بۆ کەفارەتی+ 1:4 ئەم قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.* لێی وەردەگیرێت.
5جوانەگاکەش+ 1:5 لەو کاتەوە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێ دەڵێن (نۆبەن) یان (جوانەگا).* لەبەردەم یەزدان سەردەبڕێت، نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکە دەهێنن و بەسەر هەموو لایەکی ئەو قوربانگایەدا دەیپرژێنن کە لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتنە.
6قوربانی سووتاندنەکە کەوڵ دەکات و پارچەپارچەی دەکات،
7نەوەی هارونی کاهین ئاگرێک لەسەر قوربانگاکە دەکەنەوە و دار لەسەر ئاگرەکە ڕێک دەخەن.
8نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن پارچەکانی لەگەڵ سەرەکەی و ئەو پیوەی+ 1:8 پیوەکەی: واتا بەزەکەی.* لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکەیە ڕێکی دەخەن.
9هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشۆن و کاهینەکە هەموویان لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت. قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.+ 1:9 قوربانی سووتاندن دیارییەکی بەردەوام بوو بۆ یەزدان، کە لە مێژوودا پێی دەگوترا خواردنە بۆ یەزدان، بۆ بۆنکردن و خواردن. هەرچەندە لە ڕاستیدا ئەمەش بە شێوەیەکی بڵاو ناسراو بووە وەک دانانی سیفەتەکانی مرۆڤ بۆ خودا. بڕوانە زەبوورەکان 50:7-15.*
10«”ئەگەر قوربانییەکەی لە ماڵات بوو، بەران یان گیسک، قوربانی سووتاندن بوو، ئەوا نێر و ساغ پێشکەش دەکات.
11لەلای قوربانگاکە ئەوەی بەلای باکوورە لەبەردەم یەزدان سەری دەبڕێت. نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن.
12پارچەپارچەی دەکات و لەگەڵ سەرەکەی و پیوەکەی، کاهینەکەش لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکە ڕێکی دەخات.
13هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشوات و کاهینەکە هەموویان پێشکەش دەکات و لەسەر قوربانگاکە ئاگریان تێبەردەدات. ئەوەش قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.
14«”ئەگەر قوربانییەکەشی بۆ یەزدان لە باڵندە بێت و قوربانی سووتاندن بێت، ئەوا قوربانییەکەی لە کوکوختی یان لە بێچووە کۆتر پێشکەش دەکات.
15کاهینەکەش بۆ قوربانگاکەی دەهێنێت و سەری دەقرتێنێت، لەسەر قوربانگاکە ئاگر دەکاتەوە، خوێنەکەی لەسەر لێواری قوربانگاکە دەگوشێت.
16چیکڵدانەکەی+ 1:16 چیکڵدان: جیقڵدان.* بەوەش کە لەناویەتی لێیدەکاتەوە و فڕێیدەداتە لای ڕۆژهەڵاتی قوربانگاکە بۆ شوێنی خۆڵەمێشەکە.