1ئەوە بوو کە شووراکە بنیاد نراوە و دەرگاکانم دانا، دەرگاوان و گۆرانیبێژ و لێڤییەکان دانران.
2فەرمانم کرد حەنانی برام و حەنەنیای سەرۆکی قەڵاکە سەرپەرشتی ئۆرشەلیم بکەن، چونکە حەنەنیا پیاوێکی دەستپاک بوو، لەوانی دیکە زیاتر لە خودا دەترسا.
3پێم گوتن: «هەتا خۆر گەرم نەبێت، نابێت دەروازەکانی ئۆرشەلیم بکرێنەوە. دەبێ دەرگاوانەکان پێش ڕۆیشتنیان دەرگاکان دابخەن و شمشیرەیان لێبدەن. هەروەها هەندێک دانیشتووانی ئۆرشەلیم بکرێنە پاسەوان، هەندێکیان لە شوێنی پاسەوانی دیاریکراوی خۆیان و هەندێکیشیان بەرامبەری ماڵەکەی خۆیان.»
4شارەکە بەرفراوان و گەورە بوو، گەلێکی کەمیش لەناویدا بوو، هێشتا ماڵەکان بنیاد نەنرابوون.
5ئیتر خودا خستییە دڵمەوە کە خانەدان و کاربەدەست و گەل کۆبکەمەوە بۆ تۆمارکردنی ڕەچەڵەکیان، جا تۆماری ڕەچەڵەکنامەی ئەوانەم دۆزییەوە کە یەکەم جار لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، بینیم ئەمەی تێدا نووسراوە:
6ئەمانەش خەڵکی هەرێمەکەن، ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕانەوە، ئەوانەی نەبوخودنەسری پاشای بابل ڕاپێچی کردبوون (ئەوان گەڕانەوە ئۆرشەلیم و یەهودا، هەریەکە بۆ شارۆچکەکەی خۆی.
7ئەوانەی لەگەڵ زروبابل هاتنەوە، یەشوع، نەحەمیا، عەزەریا، ڕەعەمیا، نەحەمانی، مۆردەخای، بیلشان، میسپەرەت، بیگڤەی، نەحوم و بەعەنا.)
8نەوەی پەرعۆش، دوو هەزار و سەد و حەفتا و دوو؛
9نەوەی شەفەتیا، سێ سەد و حەفتا و دوو؛
10نەوەی ئارەح، شەش سەد و پەنجا و دوو؛
11نەوەی پەحەتمۆئاب لە نەوەی یێشوع و یۆئاب، دوو هەزار و هەشت سەد و هەژدە؛
12نەوەی ئیلام، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
13نەوەی زەتو، هەشت سەد و چل و پێنج؛
14نەوەی زەکای، حەوت سەد و شەست؛
15نەوەی بەنوی، شەش سەد و چل و هەشت؛
16نەوەی بێڤەی، شەش سەد و بیست و هەشت؛
17نەوەی عەزگاد، دوو هەزار و سێ سەد و بیست و دوو؛
18نەوەی ئەدۆنیقام، شەش سەد و شەست و حەوت؛
19نەوەی بیگڤەی، دوو هەزار و شەست و حەوت؛
20نەوەی عادین، شەش سەد و پەنجا و پێنج؛
21نەوەی ئاتێر لە حەزقیا، نەوەد و هەشت؛
22نەوەی حاشوم، سێ سەد و بیست و هەشت؛
23نەوەی بێسای، سێ سەد و بیست و چوار؛
24نەوەی حاریف، سەد و دوازدە؛
25نەوەی گبعۆن، نەوەد و پێنج.
26پیاوانی بێتلەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛
27پیاوانی عەناتۆت، سەد و بیست و هەشت؛
28پیاوانی بێتعەزماڤێت، چل و دوو؛
29پیاوانی قیریەت یەعاریم، کەفیرا و بئێرۆت، حەوت سەد و چل و سێ؛
30پیاوانی ڕامە و گەڤەع، شەش سەد و بیست و یەک؛
31پیاوانی میخماس، سەد و بیست و دوو؛
32پیاوانی بێتئێل و عای، سەد و بیست و سێ؛
33پیاوانی نەبۆکەی دیکە، پەنجا و دوو؛
34پیاوانی ئیلامەکەی دیکە، هەزار و دوو سەد و پەنجا و چوار؛
35پیاوانی حاریم، سێ سەد و بیست؛
36پیاوانی ئەریحا، سێ سەد و چل و پێنج؛
37پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حەوت سەد و بیست و یەک؛
38پیاوانی سەنائا، سێ هەزار و نۆ سەد و سی.
39کاهینەکان:
40نەوەی ئیمێر، هەزار و پەنجا و دوو؛
41نەوەی پەشحور، هەزار و دوو سەد و چل و حەوت؛
42نەوەی حاریم، هەزار و حەڤدە.
43لێڤییەکان:
44گۆرانیبێژەکان:
45دەرگاوانەکان:
46خزمەتکارانی پەرستگا:
47قێرۆس، سیعا، پادۆن،
48لەڤانا، حەگابا، شەلمای،
49حانان، گیدێل، گەحەر،
50ڕەئایا، ڕەچین، نەقۆدا،
51گەزام، عوزە، پاسێیەح،
52بێسەی، مەعونیم، نەفوسیم،
53بەقبوق، حەقوفا، حەرحور،
54بەچلوت، مەحیدا، حەرشا،
55بەرقۆس، سیسرا، تەمەح،
56نەچیەح و حەتیفا.
57نەوەی خزمەتکارەکانی سلێمان:
58یەعلا، دەرکۆن، گیدێل،
59شەفەتیا، حەتیل، پۆخەرەتهەچەڤایم و ئامۆن.
60سەرجەم خزمەتکارانی پەرستگا و نەوەکانی خزمەتکارانی سلێمان، سێ سەد و نەوەد و دوو بوون.
61ئەمانەش ئەوانەن کە لە شارۆچکەکانی تێلمەلەح، تێلحەرشا، کەروڤ، ئەدۆن و ئیمێرەوە سەرکەوتن، بەڵام نەیانتوانی پێناسەی بنەماڵە و ڕەچەڵەکیان دیاری بکەن کە لە نەوەی ئیسرائیلن:
62نەوەکانی
63لە کاهینەکانیش:
64ئەمانە بەدوای ڕەچەڵەکنامەکانیاندا گەڕان، بەڵام نەدۆزرانەوە، لەبەر ئەوە لە کاهینیێتی قەدەغە کران.
65پارێزگارەکە پێی گوتن کە نابێت لە خواردنە هەرەپیرۆزەکان بخۆن هەتا ئەو کاتەی کاهینێک بۆ ئوریم و تومیم+ 7:65 دوو بەردی گرانبەها بوون، لە کاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا بەکارهێنراون، بڕوانە دەرچوون 28:30 و یەکەم ساموئێل 23:9-12.* دادەنرێت.
66هەموو کۆمەڵەکە پێکەوە چل و دوو هەزار و سێ سەد و شەست کەس بوون،
67جگە لە خزمەتکار و کارەکەرەکانیان کە حەوت هەزار و سێ سەد و سی و حەوت کەس بوون، هەروەها دوو سەد و چل و پێنج گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هەبوو.
68حەوت سەد و سی و شەش ئەسپ+ 7:68 بڕوانە عەزرا 2:66.*، دوو سەد و چل و پێنج هێستر،
69چوار سەد و سی و پێنج وشتر، شەش هەزار و حەوت سەد و بیست گوێدرێژ هەبوون.
70هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان بۆ کارەکە پێشکەش کرد. پارێزگارەکە هەزار درهەم+ 7:70 هەزار درهەم: نزیکەی 8,5 کیلۆگرام.* زێڕی بە گەنجینە و پەنجا تاس+ 7:70 کاهین ئەم تاسانەی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی بەکاردەهێنا، وەک هێمایەک بۆ کەفارەتی گوناهەکانی خەڵک. بڕوانە دەرچوون 29:20 و زەکەریا 9:15؛ 14:20 و عیبرانییەکان 9:13.* و پێنج سەد و سی کراسی بە کاهینەکان بەخشی.
71هەندێکیش لە گەورەی بنەماڵەکان بەخشینیان دایە گەنجینەی بەڕێوەبردنی کارەکە، بیست هەزار درهەمی زێڕ و دوو هەزار و دوو سەد+ 7:71 نزیکەی 2،1 تەنی زیو.* مەنای زیو.
72ئەوەی پاشماوەی گەل بەخشییان، بیست هەزار درهەمی زێڕ، دوو هەزار مەنای زیو، لەگەڵ شەست و حەوت کراس بۆ کاهینەکان.