هۆشەع 3:1-5 CKBSS2020 - Bible AI

1یەزدان پێی فەرمووم: «دیسان بڕۆ ژنەکەت خۆشبوێتەوە، هەرچەندە خاوەنی دۆستە و داوێنپیسە، وەک خۆشەویستی یەزدان بۆ نەوەی ئیسرائیل، ئەوانیش ڕوویان لە خوداکانی دیکە کردووە و نانی کشمیشیان+ 3:1 نانی کشمیش بۆ بەعل پێشکەش دەکرا وەک سوپاسگوزاری بۆ دروێنە و خەرمان.‏ خۆشدەوێت.»

2منیش دیسان بە پازدە شاقل زیو و بارێک و دوو قەزناخ+ 3:2 نزیکەی 330 کیلۆگرام.‏ جۆ کڕیمەوە،

3پێم گوت: «ماوەیەکی درێژ لەگەڵ من دەژیت، بێ ئەوەی داوێنپیسی بکەیت و بۆ هیچ پیاوێک بیت، هەروەها منیش بە هەمان شێوە دەبم بۆت.»

4ئەمەش لەبەر ئەوەی ماوەیەکی درێژ نەوەی ئیسرائیل بەبێ پاشا یان میر، بەبێ قوربانی و بەردە تەرخانکراوەکان+ 3:4 بەردی بە ستوونی دانراو بۆ پەرستن. بڕوانە دواوتار 16‏:21‏-22.‏، بەبێ ئێفۆد و تەرافیم+ 3:4 ئێفۆد، لە دەرچوون 28‏:12‏‏دا ئەم جلوبەرگە هێمای نوێنەرایەتی کاهین بوو بۆ گەلی خودا، بەڵام \+tl تەرافیم‏\+tl* جۆرێک بت بووە لەناو ماڵەوە، لە شێوەی مرۆڤ بووە. دەشێت لەو سەردەمەدا گەلی ئیسرائیل لە نەریتی ئایینەکانی دیکەوە وەریانگرتبێ.‏ دەمێننەوە.

5پاش ئەوە نەوەی ئیسرائیل دەگەڕێنەوە و ڕوو لە یەزدانی پەروەردگاریان و داودی پاشایان دەکەن، لە ڕۆژانی کۆتاییدا بە لەرزەوە ڕوو لە یەزدان و چاکەکەی دەکەن.

© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا. Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™ Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0.
>