1«گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە،
2تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە،
3چیاکەی خۆم لە دەشتودەر و
4بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەی
5یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
6وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت،
7«بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت و
8وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو،
9دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و
10«من یەزدانم، دڵ دەپشکنم،
11وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت،
12تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە،
13ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل!
14ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،
15ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن:
16منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ،
17ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە،
18با ڕاونەرانم شەرمەزار بن
19یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە.
20پێیان بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە.
21یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە.
22هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد.
23بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون.
24بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن،
25ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت.
26ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی+ 17:26 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.* خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە.