یەشوع 12:1-23 CKBSS2020 - Bible AI

1ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:

2سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،

3دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل+ 12:3 دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4‏:18‏‏.‏* ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو+ 12:3 دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.‏* بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێت‌یەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.

4سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە+ 12:4 ڕفائییەکان: خەڵکێکی زەبەلاح بوون.‏* و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،

5حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.

6موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات+ 12:6 میرات: واتا موسا خاکەکەیانی بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.‏* دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.

7ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعل‌گاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل.

8ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە.

9پاشای ئەریحا

10پاشای ئۆرشەلیم

11پاشای یەرموت

12پاشای عەگلۆن

13پاشای دەڤیر

14پاشای حۆرما

15پاشای لیڤنا

16پاشای مەقێدا

17پاشای تەپووەح

18پاشای ئەفێق

19پاشای مادۆن

20پاشای شیمرۆن‌مەرۆن

21پاشای تەعنەک

22پاشای قەدەش

23پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر

© 2020 Biblica, Inc. Used with permission. All rights reserved worldwide.
iv>