1ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان+ 16:1 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7:11-15.* لەبەردەم خودا سەرخست.
2پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد.
3بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد.
4چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا:
5ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا،
6بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا.
7ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە:
8ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،
9گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،
10شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن،
11پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن،
12باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی،
13ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو،
14ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە،
15بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە،
16ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی،
17وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی،
18فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ،
19ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو،
20لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە،
21لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات،
22«دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن،
23ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،
24لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،
25یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،
26چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،
27شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،
28ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،
29ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
30ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن،
31با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،
32با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،
33ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن،
34ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە،
35بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە،
36ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،
37داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا.
38هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون.
39داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن،
40بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد.
41لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.»
42لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون.