یەکەم پوختەی مێژوو 24:1-30 CKBSS2020 - Bible AI

1ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:

2ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.

3بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.

4جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.

5لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.

6شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.

7یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و

8سێیەم بۆ حاریم و

9پێنجەم بۆ مەلکیا و

10حەوتەم بۆ هەقۆچ و

11نۆیەم بۆ یێشوع و

12یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و

13سێزدەیەم بۆ حوپا و

14پازدەیەم بۆ بیلگا و

15حەڤدەیەم بۆ حێزیر و

16نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و

17بیست و یەکەم بۆ یاکین و

18بیست و سێیەم بۆ دەلایا و

19کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.

20سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:

21لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.

22لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛

23لە نەوەی حەبرۆن:

24لە نەوەی عوزیێل: میخا و

25ییشیای برای میخا؛ و

26کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.

27لە نەوەی مەراری:

28لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.

29لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،

30هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.