1بەشی دەرگاوانەکان بریتی بوون لە بنەماڵەی قۆرەح:
2مەشەلەمیا چەند کوڕێکی هەبوو:
3ئیلام پێنجەم و یەهۆحانان شەشەم
4عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو،
5عەمیێل شەشەم و
6شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون.
7کوڕەکانی شەمەعیا:
8هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون.
9مەشەلەمیا و کوڕ و کەسەکانی کە لە پیاوە بەهێزەکان بوون، هەژدە کەس بوون.
10حۆسا کە لە نەوەی مەراری بوو، چەند کوڕێکی هەبوو:
11حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم
12ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان.
13جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی.
14تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو،
15تیروپشکی دەروازەی باشوور بۆ عوبێد ئەدۆم دەرچوو، تیروپشکی کۆگاکەش بۆ کوڕەکانی.
16بۆ تیروپشکی دەروازەی ڕۆژئاوا و دەروازەی شەلەخەت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە بەرەو ژوور دەبووەوە، بۆ شوپیم و حۆسا دەرچوو.
17ڕۆژانە شەش لە لێڤییەکان لەلای ڕۆژهەڵات
18بۆ ڕێڕەوە سەر داپۆشراوکەی لای ڕۆژئاوا کە هەردوو لای بە کۆڵەکە گیرابوو، چوار لێڤی لەسەر ڕێگاکە و دووانیش لەناو ڕێڕەوەکە بوون.
19ئەمانە بەشی دەرگاوانەکان بوون، لە نەوەی قۆرەحییەکان و لە نەوەی مەراری.
20هەندێک لە لێڤییەکان لێپرسراوی گەنجینەکانی ماڵی خودا و گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون.
21یەحیێلی و کوڕەکانی گەورەی بنەماڵەکانی لەعدانی گێرشۆنی بوون.
22هەروەها یەحیێلی و کوڕەکانی، زێتام و یۆئێلی برای، لێپرسراوی گەنجینەکانی پەرستگای یەزدان بوون.
23لەگەڵ ئەمانیش هەریەک لە بنەماڵەی عەمرامی، یەسهاری، حەبرۆنی و عوزیێلییەکان ئەرک و بەرپرسیاریێتی پێ سپێردرا:
24شوڤائێلی نەوەی گێرشۆمی کوڕی موسا لێپرسراوی گەنجینەکان بوو.
25کەسەکانی لە نەوەی ئەلیعەزەر: ڕەحەڤیا کوڕی ئەلیعەزەر، یەشەعیا کوڕی ڕەحەڤیا، یۆرامی کوڕی یەشەعیا، زکری کوڕی یۆرام و شەلۆمیتی کوڕی زکری.
26شەلۆمیت لەگەڵ کەسەکانی لێپرسراوی هەموو گەنجینەکانی شتە تەرخانکراوەکان بوون کە داودی پاشا و گەورەی بنەماڵەکان، فەرماندەی هەزاران و سەدان و سەرکردەکانی سوپا تەرخانیان کردبوون.
27ئەوان بەشێک لە دەستکەوتەکانی جەنگیان بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدان تەرخان کرد.
28هەروەها هەموو ئەو شتانەی ساموئێلی پێشبینیکەر و شاولی کوڕی قیش و ئەبنێری کوڕی نێر و یۆئابی کوڕی چەرویا تەرخانیان کردبوون، لەگەڵ هەموو شتە تەرخانکراوەکانی دیکە، شەلۆمیت و کەسەکانی لێی بەرپرس بوون.
29لە یەسهارییەکانیش:
30لە حەبرۆنییەکان:
31لە حەبرۆنییەکانیش، یەرییاهو گەورەی بنەماڵەی حەبرۆنییەکان بوو بەپێی ڕەچەڵەکنامەیان.